دادگای كردنی بكوژی محەمەد بدێوی بۆ 23ی ئەم مانگە دواخرا

دادگای كردنی بكوژی محەمەد بدێوی بۆ 23ی ئەم مانگە دواخرا
بڕیار بوو كەوا 16-4 دادگای تاوانەكانی عێراق دادگایی مولازم یەك ئەحمەد ئیبراهیم دادگایی بكرایە بەهۆی كوشتنی رۆژنامەنووسیك لەناوچەی جادریەیی شاری بەغدا بەڵام بۆ رۆژیكی دیكە دادگایی كردنە دواخرا.



لەبەیاننامەیەكدا كەوا لەوتەبێژی فەرمی دەسەڵاتی دادوەری عەبدولستار بیرقدار ڕایگەیاند: دەستەی یەكەمی دادگایی تاوانەكانی مەركەزی بەغدا بڕیاری دا كەوا دادگایی كردنی مولازم یەك ئەحمەد ئیبراهیم كە ئەفسەری فەوجی پاراستنی سەرۆك كۆماری عێراقە بۆ 23-4 دوابخات كەوا تۆمەتبارە بەكوشتنی رۆژنامەنووس محەمەد بدێوی لەناوچەی جادریەیی بەغدا كە بەهۆی دەمەقاڵیكەوە ناوبراو كوژراوە .

لەبەیاننامەكە هاتووە، هۆكاری دواخستنی دادگای كردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەوا بریكاریكی تۆمەتبارەكە سكاڵای تۆمار كردووە و دادگایی عێراقی لەئێستادا خوێندنەوەی ئەو سكاڵایە دەكەن و دواتر لەدانشتنی 23ی ئەم مانگە ئەگەری ئەوە هەیە دادگا فەرمان لەسەر ئەم كەیسە بدات.

شایەنی باسە: لەدانشتنی یەكەمی دادگای تاوانەكانی عێراق كەوا تایبەتە بەكوشتنی محەمەد بدێوی رۆژنامەنووس باس لەچۆنیتی كوشتنی ناوبراو بووە و تێدا چەندین سكاڵا تۆمار كراوە و لە ئێستادا لەچاوەڕوانی دادگای تاوانەكانن سەبارەت بەدوا فەرمانیان .
Top