كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: تاكو 20-4-2014 كارتی ئەلكترۆنی دابەش دەكرێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: تاكو 20-4-2014 كارتی ئەلكترۆنی دابەش دەكرێت
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردوامی پرۆسەی دابەش كردنی كارتی ئەلكترۆنی بۆ هەموو ئەوانەی کە دەنگدانی تایبەتی وگشتی ئەیانگرێتەوە تاكو رۆژی 20-4-2014 كات دیاری کراوە.


زەوبەعی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق بەردوامە لەدابەش كردنی كارتی ئەلكترۆنی بۆ هەموو دەنگدەرانی تایبەت وگشتی ودابەش كردنی بەردوام دەبێت تاوەكو 20-4-2014 كە دەكاتە رۆژی یەك شەممە و بڕیار درا لەدوای خوێندنەوەیەك لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە ڕاپۆرتیكی تایبەت بەرێژەی دابەش كردنی كارتی ئەلكترۆنی لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق ڕابگەیەنرێت.



جێگای ئاماژەیە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ یەكەم جارە كارتی ئەلكترۆنی ودەزگای لێكۆڵینەوەی ئەلكترۆنی لەپرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەكار دێنێت كە هەردوو هەڵبژاردنەكە لە30 نیسانی ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت.
Top