هاوپەیمانی نیشتمانی داوا دەكات كەوا پەرلەمان یاسای بودجە پەسەند بكات

هاوپەیمانی نیشتمانی داوا دەكات كەوا پەرلەمان یاسای بودجە پەسەند بكات
لەبەیاننامەیەكدا ئەندامی هاوپەیمانی نیشتمانی لەپەرلەمانی عێراق داوا دەكات بەئەنجام دانی كۆبوونەوەی پەرلەمان ویاسای بودجە پەسەند بكرێت.



سوزان سەعد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: دواكەوتنی یاسایی بودجە كێشەیەكی گەورە لەعێراق دروست دەكات و زەرەیكی زۆر بەبازاڕی عێراق دەگەیەنێت وشكستیكی گەورە لەئابووری وڵات دروست دەبێت. ئێمە وەكو هاوپەیمانی نیشتمانی بەبەردوام كارمان كردووە بۆ پەسەند كردنی بودجە بەزووترین كات وكێشەكانی چارەسەر بكرێت.



وتیشی: داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكەین كە بەزوترین كات كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و یاسای بودجە بخرێتە نێو كارنامەی كۆبوونەوەكەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت بەزوترین كات، چونكە كاتێكی زۆر كەم ماوە بۆ تەواوبوونی خولی ئێستای پەرلەمان و ناكرێت ڕەوانەی خولی داهاتوو بكرێت.



شایەنی باسە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی دوو شەممە 14ی نیسانی ئەم ساڵ وادەی تەواو بووە. بەپێی یاسا و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری دا كەوا كۆبوونەوەكانی بەردوام بكات تاوەكو یاسای بودجە پەسەند بكرێت و لەئێستادا كۆبوونەوەكە بۆ كاتیكی نادیار دواخراوە.
Top