دوای كوشتنی خۆكوژێكی هاوڕێی خۆی راده‌ستی سوپای عیراق ده‌كات

دوای كوشتنی خۆكوژێكی هاوڕێی خۆی راده‌ستی سوپای عیراق ده‌كات
خۆكوژێكی عیراقی دوای كوشتنی هاوڕێ خۆكوژه‌ یه‌مه‌نیه‌كه‌ی، خۆی راده‌ستی سوپای عیراق كرد له‌موسڵ.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپای عیراق به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، " خوكوژێكی عیراقی به‌پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌، دوای كوشتنی خۆكوژێكی هاوڕێی كه‌به‌ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نیه‌ خۆی راده‌ستی هێزه‌كان كرد"، وتیشی: پێش ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی خۆكوژیی له‌لایه‌ن هه‌ردووكیانه‌وه‌ له‌دژی سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ر به‌فیرقه‌ی سێی سوپای عیراق له‌ناچه‌ی كسك، خۆرهه‌ڵاتی شاری ته‌له‌عفه‌ر، خۆكوژه‌ عیراقیه‌كه‌ هاوڕی خۆكوژه‌كه‌ی كوشت و خۆی راده‌ستكرد.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌، " خۆكوژه‌ عیراقیه‌كه‌ دوای خۆ راده‌ستكردنی دانی به‌وه‌دا ناوه‌كه‌ هاوڕی خۆكوژه‌ یه‌مه‌نیه‌كه‌ی كوشتووه‌، هه‌روه‌ك هێزه‌كانی سوپاشی له‌شوێنی ته‌رمی خۆكوژه‌ یه‌مه‌نیه‌كه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌".

هاوكات هێزه‌كانی سوپا ته‌رمی خۆكوژه‌ یه‌مه‌نیه‌كه‌یان گواسته‌وه‌ سه‌ربازگه‌كه‌ی فیرقه‌ی سێی سوپای عیراق.





خه‌ندان
Top