نەتەوە یەكگرتووەكان: زیاتر لە 65 ملیار دۆلار لە عێراق دزراوە
نیكۆلای میلادینۆڤ، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەگرتووەكان لە عێراق لە پەراوێزی دیداری نێودەوڵەتی بەغدا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، رایگەیاند: "بەپێی ئامارەكانی سەندووقی دراوی نێودەوڵەتی، لە نێوان ساڵانی 2001 و 2010 زیاتر لە 65 ملیار دۆلار لە عێراق دزراوە و نەهێشتنی تاوانی گەندەڵی دارایی و كارگێری پێویستی بە هەوڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە".
میلادینۆڤ گوتیشی، "گەندەڵەكان لە وڵاتانی جیهان سامانی گەلانیان دزیوەو بوونەتە رێگرێكی گەورە لە پێش ئاوەدانكردنەوەو پەرەپێدان".
دیداری نێودەوڵەتی بەغدا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بە هاوكاری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە بەشداری نوێنەرانی 10 وڵاتی عەرەبی و 9 وڵاتی بیانی و كۆمكاری عەرەبی و بانكی نێودەوڵەتی رۆژی چوارشەممە 9.4.2014 دەستیبەكارەكانی كرد.
رووداو
