دەستگیركردنی چەند داواكراوێك و پوچەڵكردنەوەی بۆمبێ
سەرچاوەكە بەشەفەق نیوزی گووت: هێزە ئەمنیەكانمان توانیان بۆمبێكی چێنراو پوچەڵ بكەنەوە كە لەژێر بۆری نەوت لەڕۆژئاوا ی شارۆچكەی بێجی دانرابوو ئێمەش بەهاوكاری هاووڵاتیان كردەوەكەمان ئەنجامدا .
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمرۆ هێزە ئەمنیەكان لەهەڵمەتێكی چڕوپڕدا توانیان سێ داواكراو دەستگیربكەن لەشارۆچكەی شەرقات لەباشوری تكریت.
پۆلیسی سەلاحەدین دوێنێ رایگەیاند: لەمانگی رابردوو 120 داواكراویان دەست گیركردووە و 6 سەربازگەی رێكخراوی داعشیان تێكداوە و پوچەلكردنەوەی 4 ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراو و 70 بۆمبی چێنراو لەكاتی هەڵمەتەكانیان راگەیاند .
PNA
