ئەمرۆ پەرلەمان کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دەدات بەبێ یاسای بودجە
بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە وێنەیەکی دەستی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر کەوتووە وتێدا ھاتووە: ئەمرۆ کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانە و بڕیارە دەنگ لەسەر یاسای یاسادانانی تایبەت بەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بدرێـت و یاسای بودجە لەنێو کارنامەکەیدا نیە .
جێگای باسە: کە دوێنی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەکەی بۆ ئەمرۆ دواخست بەھۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی کە لیستی دەوڵەتی یاسا لەکۆبونەوەکە دەرچوون بەھۆی ئەوەی کە یاسای و بودجە لەنێو کارنامەی کۆبونەوەکە نەبوو.
PNA
