موقته‌دا سه‌در هۆشداری له 8 كه‌س ده‌دات
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "گروپێك هه‌ن كار بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌كانی به‌غدا و ناوچه‌كانی تردا ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناسراوی ئێمه‌ن".
موقته‌دا سه‌در وتی: "نه‌متوانی له‌و تاوانانه بێده‌نگ بم و بێده‌نگ نابین له ناڕه‌وایی به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عیراقییه‌كان و ژیانیانه‌وه هه‌یه سه‌ره‌ڕای شێواندنی ناووناوبانگی بنه‌ماڵه‌ی سه‌در".
وتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بریتین له حه‌یده‌ر گویب، حسێن خه‌ڵه‌ف عه‌لی، محه‌مه‌د سفیح خشان، عه‌لی كه‌ریم لعێبی، مه‌جید سه‌لمان گاهر، لهگیف ساده محه‌مه‌د، مههنهد هارف محه‌مه‌د و حه‌سه‌ن عه‌بد عه‌بدوڵا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له حاڵێكدا تاوانه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ساغ بووه‌وه بایكۆتیان بكه‌ن و هاوكارییان مه‌كه‌ن له زوڵم و دوژمنكاریدا، چونكه ئه‌وانه دوژمنی عیراقن و هۆشیاری ئه‌و جۆره كه‌سانه بن".
خه‌ندان
