ڕۆژی یەك شەممەش موتەحیدون ئامادەی كۆبونەوەكە نابێت
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زافەر عانی وتەبێژی فەرمی لیستی موتەحیدون ڕایگەیاند: ئێمە وەكو لیستی موتەحیدون سوورین لەسەر ئامادە نەبوونمان لەكۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق تاوەكو سەرجەم فەرماندە ئەمنیەكانی عێراق ئامادەی كۆبونەوەكانی پەرلەمان نەبن وسەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقیش پێویستە كۆبونەوەیەكی تایبەت بۆ پرسی ئەنبار دابنێت چونكە ڕەوشی ئەنبار ڕۆژانە خراپتر دەبێت.
وتیشی: پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان بكرێت لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەی كە لەئەنبار ئەنجامیان دا وبەهەزارەها هاوڵاتی بێ تاوان كوژرا پێویستە حكومەت وهێزە ئەمنیەكان ئەو ئۆپەراسیۆنە رابگرن وبەدیالۆك كێشەكان چارەسەر بكرێت، بۆیە وەكو لیستی موتەحیدون تاوەكو كۆبونەوەیەكی تایبەتی بۆ ڕەوشی ئەنبار وئامادەبوونی فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان ئەنجام نەدرێت ئێمە بایكۆتی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەكەین.
PNA
