لیستی مواتن... دەست لەكار كێشانەوەی ئەندامانی كۆمسیۆن هەڵبژاردن دوا دەخات

لیستی مواتن... دەست لەكار كێشانەوەی ئەندامانی كۆمسیۆن هەڵبژاردن دوا دەخات
لیستی مواتن لەپەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ئەندامان وفەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە دەستایان لەكار كێشاوەتەوە بەیاننامەیەكی ناڕەزایی دەردەكات


لەبەیاننامەیەكدا لیستی مواتنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند

لیستی مواتن زۆر دڵ تەنگە بەدەست لەكار كێشانەوەی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن وئەم كارە كێشەیەكی گەورە لەم كات وساتدا دەنێتەوە بەتایبەتی نزیك بوون لەئەنجام دانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وئەم دەست لەكار كێشانەوە دوای ئەوە دێت كە دەسەڵاتی یاسا دانان ودادوەری فشار دەخاتە سەر كۆمسیۆن .

گوتیشی: ئێمە لەلیستی مواتن داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكەین بەتایبەتی دەسەڵاتی یاسا دانان كە یەكەم دەسەڵاتە لەعێراق وخاوەنی بڕیارە كە چەند بڕیاریك دەر بكات كە زەرەر بەهیچ لایەنیك نەگەێنێت وبەپێی دەستور ویاسا بێت وهیچ لایەنیك تیكەڵی كاروباری كۆمسیۆن نەبێت چونكە كۆمسیۆن لایەنیكی سەربەخۆیە وپێویستە بەسەربەخۆیی كار بكات بۆیە داوا لە ئەندامانی كۆمسیۆن دەكەین كە دەست لەكار كێشانەوەكەیان بكشێننەوە چونكە بەدەست لەكار كێشانەوەكەیان و تا هەڵبژاردن دوا دەخرێت وئەمەش كێشەكانی عێراق ئاڵۆزتر دەكات.
Top