نوێنەرێکی کورد: خواستەکانی کورد جێبەجێ نەکرێن بەشداری گفتوگۆی بودجە ناکەینەوە

نوێنەرێکی کورد: خواستەکانی کورد جێبەجێ نەکرێن بەشداری گفتوگۆی بودجە ناکەینەوە
وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە تاکو ئێستا ئەو لیژنە سیاسیەی پێکھێنراوە بۆ رێککەوتن لەسەر بودجە نەگەیشتوونەتە ئەنجام،ھاوپەیمانی کوردستانیش ھۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر بودجە ھەموار نەکرێتەوە بەشداری دانیشتنەکە ناکەن.



ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی "ئەشواق جاف" بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: "تاکو ئێستا ئەو لیژنەیەی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان لایەنە سیاسیەکان پێکی ھێناوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە رێککەوتنیان رانەگەیاندووە."



ئەشواق جاف گوتی: "پێویستە ئەو بڕگە و مادانەی کورد داوای کردووە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ھەموار بکرێتەوە کە سەرەکیترینیان برییە لە لابردنی سزاکانی سەر ھەرێمی کوردستان."



راشیگەیاند: "ئەگەر خواستەکانی کورد لە بودجەدا جێگیر نەکرێت، ئێمە بەشداری کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ناکەین کە تایبەت کراوە بۆ خوێندنەوەی دووەمی بودجەی عێراق."








PNA
Top