پەرلەمانی عێراق رۆژی یەك‌شەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە دەكات

پەرلەمانی عێراق رۆژی یەك‌شەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە دەكات
بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی یەك شەممەی داهاتوو كۆبوەنەوەی خۆی ئەنجام دەدات وبڕیارە خۆێندنەوەی دووەم بۆ یاسایی بودجە بكرێت.



مەحمەد خالیدی بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق رۆژی یەك شەممە دەبێت و بڕیاریشە كە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بودجەی ساڵی 2014 بخرێتە نێو كارنامەی كۆبونەوەكە.



وتیشی: ئاواتە‌خوازین كە لیستە سیاسیەكان ئامادەی كۆبوونەوەكە بن ورێكەوتنێكی سیاسی لەنێو یەكدا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بگەن بەرێگە چارەیەك سەبارەت بەكێشەكانی نێو یاسای بودجە وكێشەكانی نێوان هەرێم وبەغدا.







PNA
Top