سیاسەی كوێتی: مالیكی دەترسێت یادداشتی دەستگیركردنی بۆ دەربچێت
رۆژنامەی سیاسەی كوەێتی لە زاری سەركردەیەكی دیاری هاوپەیمانیی نیشتمانی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی داهاتوو یادداشتی دەستگیركردن بۆ مالیكی دەربكات، ئەمەش بە هۆی چەندین كێشەی پەیوەندیدار بە گەندەڵەی و بە سیاسیكردنی دادگاكان و بەكارهێنانی دژی ناحەز و بەرهەڵستكارانی.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردەوە كە مالیكی ئەم جۆرە هەڕەشانەی لە لایەن رەوتی سەدر، كە ئەگەری هەیە حكوومەتی داهاتوو پێك بهێنێت، بە دەست گەیشتووە. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەندێ لە سەركردەكانی هاوپەیمانیی شیعی پرسیاری ئەوەیان لە مالیكی كردووە كە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو سەركەوتنی بە دەست نەهێنا، چی دەكات؟ لە وەڵامدا مالیكی رایگەیاندووە كە دەستبەرداری كاری سیاسی دەبێت و دەستیش لە پۆستی سەرۆكایەتیكردنی حیزبی دەعوە دەكێشێتەوە و "لەوانەیشە وڵات جێبهێڵم."
kdp.info
