ئەمریكا كارمەندانی خۆی لە عێراق بە بودجەیەكی تایبەت دەپارێزێت
بەرپرسیانی ئەمریكی ئاماژەشیان بەوە دا، كە سەدان ئەمریكی بۆ یارمەتیدانی هێزی ئاسمانی عێراقی رەوانەی عێراق دەكرێن، بۆ ئەوەی مەشق بە فڕۆكەوانەكان بكەن لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هێلیكۆپتەری ئەپاچی هێرشبەری مۆدێل AH-64 .
ماوەیەك پێش ئێستا پێنتاگۆن بودجەیەكی تایبەتی تەرخانكرد بۆ پاراستنی كارمەندە ئەمریكییەكان بۆ ئەم مەبەستەش رازیبوو لەسەر بەستنی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای KS International بە بڕی 632.3 ملیۆن دۆلار بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری ئاسایش و چەند خزمەتگوزاریەكی دیكە، لە یەكێك لە بنكە سەربازیەكان سوپای ئاسمانی عێراقی.
رۆژنامەی World Tribune لەزاری بەرپرسانەوە نوەسیویەتی: "ئەم گرێبەستە رێگەخۆشكەرە بۆ گەیاندنی 6 هێلیكۆپتەری ئەباچی مۆدێل AH-64 لە ساڵی 2014".
هەروەها گوتیشی: " چاوەڕێدەكرێت ئەم بنكە سەربازییە ئاسمانییە، كە ئەمریكییەكان گرنگی پێدەدەن نزیكەی 36 فڕۆكەی شەڕكەر، كە چەند ئەركێك بەجێدەگەیەنن و لە جۆری F-16 دەبن رەوانە بكات، كە پێشتر عێراق داوایكردبوون".
رووداو
