وەزارەتی پەروەردە سیستمی کۆرسات جێبەجێ دەکات

 وەزارەتی پەروەردە سیستمی کۆرسات جێبەجێ دەکات
وەزارەتی پەروەردەی عێراق سیستەمی کۆرسات لە پۆلەکانی چوار و پێنجی ئامادەیی جێبەجێ دەکات.

سەلامە ئەلحەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بڕیاریداوە بۆ ساڵی داهاتوو سیستەمی کۆرسات لە پۆلەکانی چوار و پێنجی ئامادەیی جێبەجێ بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، کۆرسات سیستەمێکی نوێیە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی و عەرەبی پیادە دەکرێت، بەو پێیەی زانیاری نوێ و پرۆگرامی نوێ لە خۆدەگرێت.

سەلامە ئەلحەسەن راشیگەیاند، وەزارەتەکەیان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ تاوتوێکردنی میکانزمی سیستمەکە لە لایەنی پرۆگرام و دابەشکردنی نمرەی تاقییکردنەوەکان.











رووداو
Top