كوتلەی سپی.. ڕۆژی یەك شەممە ئامادەی كۆبونەوەی پەرلەمان دەبین

كوتلەی سپی.. ڕۆژی یەك شەممە ئامادەی كۆبونەوەی پەرلەمان دەبین
كوتلەی سپی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی خۆیان نیشان دا بەئامادەبوونیان لەكۆبونەوەی رۆژی یەك شەممە كە تایبەتە بەخوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسایی بودجە.


وتەبێژی فەرمی كوتلەی سپی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەزیز شەریف مەیاحی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە ڕایگەیاند: ئێمە وەكو كوتلەی سپی لەنێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی یەك شەممە ئامادەی كۆبونەوەكەی پەرلەمان دەبین كە تایبەتە بەخوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسایی بودجە چونكە پرۆژەكە زۆر دواخرا بەهۆی ڕێك نەكەوتنی لیستە سیاسیەكانی نێو پەرلەمان وحكومەت و بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان پێویستە بەزوترین كات پەسەند بكرێت



وتیشی: بەدەیان پرۆژەی وەبەرهێنان و ئیستراتیژی هەن لەكار وەستاون بەهۆی پەسەند نەكردنی بودجەوە و ئەمەش كێشەیەكی گەورە لەكەرتی ئابوری و وەبەرهێنان لە عێراق دروست دەكات بۆیە پێویستە پەسەند بكرێت و ئێمە لەگەڵ پەسەند كردنین بەزوترین كات و داوا دەكەم كە هەموو لیستە سیاسیەكان ئامادەی كۆبونەوەكە ببن بۆ ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو ببێت و كۆبونەوەكە ئەنجام بدرێت
Top