عارف تەیفور: سیستەمی كۆنفیدراڵی تاكە چارەسەری كێشەكانی هەرێم وبەغدایە

عارف تەیفور: سیستەمی كۆنفیدراڵی تاكە چارەسەری كێشەكانی هەرێم وبەغدایە
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە سیستەمی كۆنفیدڕاڵی تاكە چارەسەرە بۆ كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و وحكومەتی فیدڕاڵی عێراق.


جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، عارف تەیفور لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە ڕایگەیاند: لەدامەزراندنی وڵاتی عێراقەوە ولەساڵی 1921ەوە وتاكو ڕوخانی رژێم لەساڵی 2003 گەلی كورد بەدەستی رژێمی ستەمكارەوە ناڵاندویەتی وبەدرێژایی دەیان ساڵ ستەمی زۆرگەورەی لێكراوە ولەپێناو ئازادی ودیموكراتی بۆ عێراق وكوردستان قوربانی زۆر وكاروانی شەهیدانی بەخشیوە وزۆر بەداخەوە ئەمڕۆ ناكۆكیەكان بەردەوامی هەیە وكێشەكان لەنێوان هەرێم وبەغدا تابێت ئاڵۆزتر دەبێت و ناكۆكیەكان و دۆسیە هەڵپەسێوراوەكان تەشەنە ئەسێنێت تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی لەڕێی ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە قوتی هاووڵاتیان ببڕێت وئەم سیاسەتەی بەئەنقەست پێشێلكاری یاسا ودەستورە ونیگەرانیە بۆ سەر گەلی كورد.


لەبەیاننامەكەدا ڕوونی كردەوە: تاكە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوو لا سیستەمی كۆنفیدڕاڵی ( یەكێتی كۆنفیدڕاڵی هەولێرە وبەپێی یاسا ودەستوری هاوبەشی كۆنفیدڕاڵی سەقامگیری و ژیانێكی ئاسودەیە بۆ گەلەكەمان وكێشەی سیاسیەتی ناوخۆیەكان چارەسەر دەكات سنور بۆ تاكرەوی سیستەمی ناوەندی بەدناو دادەنێ وچوارچێوەیەكی یاسایی وچاكسازیە بۆ بەرێوەبردنی وڵات لەهەموو لایەكی سیاسی وئابوریدا، دوای ڕوخانی رژێمی دیكتاتۆری گۆربەگۆڕ. ئێمەی كورد هیواداربوین ئەوانی تر باوەڕیان بەبەشداری نیشتمانی هەبێت وسیناریۆكانی فشار وچەوساندنەوە لەگەڵ گەلی كورد دوبارە نەكەنەوە، گەلی عێراقیش ئەوە بزانێت قۆناغی داهاتوو قەیرانی پێ قەبوڵناكرێت ئەڵبەتە بەسیستەمی كۆنفیدڕاڵی لەدیكتاتۆریەت ڕزگارمان دەبێت.
Top