بارەگای نوێی نوێنەرایەتی عێراق لە قاهیرە دەكرێتەوە

 بارەگای نوێی نوێنەرایەتی عێراق لە قاهیرە دەكرێتەوە
نەبیل عەرەبی و هۆشیار زێباری، بارەگای نوێی نوێنەرایەتی عێراق لە قاهیرە دەكەنەوە.

رۆژنامەی یوم سابع-ی میسری بڵاویكردەوە، كە نەبیل عەرەبی، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی لەگەڵ هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بارەگای نوێی نوێنەرایەتی عێراق لە قاهیرە دەكەنەوە.

بارەگا نوێیەكەی عێراق، لەتەنیشت باڵیۆزخانەی ڤاتیكانە لە قاهیرە.

هەر بەگوێرەی رۆژنامەكە، ئەنجوومەنی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی سەرلە بەیانی سبەی یەكشەممە، كۆبوونەوەی دەوری خۆی ئەنجامدەدات.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كۆمکاری عەرەبی ژمارەیەك دۆسیە تاوتوێدەكات، لە وانە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی، كە بڕیارە لە رۆژانی 25 و 26ی ئەم مانگە لە كوێت بەڕێوەبچێت.









رووداو
Top