زنجیرەیەك تەقینەوە بەغدایان هەژاند

 زنجیرەیەك تەقینەوە بەغدایان هەژاند
زنجیرەیەك تەقینەوە بەرێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ئەمڕۆ شاری بەغدایان كردە ئامانج و بوونە هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 40 كەس.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: "زنجیرەیەك تەقینەوە بەرێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو ئەمڕۆ گەرەكەكانی كەرادەو شەعب و زەعفەرانییەی شاری بەغدایان كردە ئامانج و بوونە هۆی كوژرانی 8 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 32 كەس".
ئەمە لەكاتێكدایە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) پێشتر رایگەیاند ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەو كردەوە چەكدارییەكانی عێراق لە مانگی شوبات/فەبرایەری رابردوو گەیشتە 703 كوژراو 1381 بریندار.







رووداو
Top