سەرۆكی پەرلەمان: نابێ بودجە بێ كورد تێپەڕێندرێ
ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە تەلاری پەرلەمان سازیكرد رایگەیاند، بودجە پێویستی بە تەوافوقی سیاسی هەیە، نابێ بە زۆرینە تێپەڕێندرێت، چونكە گەلی كورد بەشێكی سەرەكی گەلی عێراقە و پێویستە رێزیان بگرێت و پەراوێزخستن و لە بەرچاو نەگرتنیان هەڵەیەكی كوشندەیە و نابێت ئەنجام بدرێت.
هاوكات راشیگەیاند بڕینی موچەی فەرمانبەران كێشەكەی ئاڵۆزتركردووە .
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرجەم پەرلەمانتاران دەكات ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن و گوتیشی، سەرجەم مۆڵەتەكان هەڵوەشێنراوەتەوە و دەوامی پەرلەمان رۆژانە بەردەوامدەبێت، تا ئەوكاتەی بودجە پەسەنددەكرێت.
رووداو
