"کشانەوەی موقتەدا سەدر کاتییە"
زیا ئەسەدی، ئەمینداری گشتی فراكسیۆنی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ كەناڵێكی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند: "كشانەوەی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق بۆ نارەزایی دەربڕینە بەرامبەر رەوشی گشتی عێراق و بڕیارێكی كاتییە، زۆریش ناخایەنێ سەدر دەگەرێتەوە گۆڕەپانی سیاسی".
ئەمە لەكاتێكدایە موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە 15ـی شوباتی 2014، دەستبەرداربوونی لە كاری سیاسی و داخستنی زۆربەی دامەزراوەكانی سەر بە رەوتەكەی لە عێراق راگەیاند و حاشای لە هەموو پەرلەمانتاران و بەرپرسانی رەوتەكەی كرد.
هاوكات موقتەدا سەدر بە بەرهەڵستكاری سەرسەختی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دادەنرێ.
رووداو
