ئەمرۆش خوێندنەوە بۆ یاسایی بودجە ناكرێت

ئەمرۆش خوێندنەوە بۆ یاسایی بودجە ناكرێت
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆش خوێندنەوە بۆ یاسایی بودجە ناكات و لەكارنامەی كۆبونەوەكەدا دانەنراوە.


لەبەیاننامەیەكدا كە لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە وتێدا هاتووە، لەكۆبونەوەی ئەمرۆ پێنچ شەممەی پەرلەمان دەنگ لەسەر چەند یاسایەك دەكرێت لەوانەش پێدانی قەرز بەفەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و دەنگدان لەسەر یاسایی تەزمین و هەروەها خوێندنەوە بۆ یاسایی هاوكاری كردنی پزیشكان و چاككردنەوەی یاسایی ئاوەڕۆ و یاسایی پاسەپۆرتی عێراقی وچەند یاساییەكی دیكە.



جێگەی باسە: ئەمرۆش خوێندنەوەی یاسایی بودجە ناكرێـت هەرچەندە دەوڵەتی یاسا داوا دەكەن بخرێتە نێو كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەمرۆی پەرلەمان بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجومەن ئەو داوایە ڕەت دەكاتەوە و فراكسیۆنی كوردستانیش سوورن لەسەر بایكۆت كردنی كۆبونەوەكان ئەگەر یاسایی بودجە خوێندنەوەی بۆ بكرێت.
Top