جۆن ماكین پێشنیار ده‌كات پێداچوونه‌وه به فرۆشتنی كۆپته‌ری ئه‌پاچی به عێراق بكرێت
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌م پێشنیاره‌ی ماكین دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه دێت كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران مۆركردوه.
ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی عێراق - ئێران، ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه و له‌م ڕوانگه‌وه، جۆن ماكین پێشنیاری كردوه پێداچوونه‌وه بكرێت به گرێبه‌ستی فرۆشتنی 24 هه‌لیكۆپته‌ری جۆری ئه‌پاچی به عێراق، له كاتێكدا به‌غدا رێككه‌وتنی له‌گه‌ل تاران مۆركردووه بۆ كڕینی چه‌ك له‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت هۆكار و نیازی مۆركردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی مالكی له كڕینی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی ئێرانی، گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ل ئێران مۆریكردووه، حكوومه‌تی عێراق بایی 195 ملیۆن دۆلار چه‌كی دروستكراوی ئێرانی ده‌كرێت.
