له‌سه‌ر دزینی موچه، دادگا سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكدا سه‌پاند
به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عیراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی "الإخباریە" كه‌وتووه، بڵاویكرده‌وه، چه‌ند شایه‌تحاڵێك باسیان له‌وه كردووه كه نوسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتیی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری پێی راگه‌یاندون، تۆمه‌تباره راكردووه‌كه كه كارمه‌ندێكی سه‌ربه وه‌زاره‌ته، چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك پاسه‌وانی تایبه‌ت دامه‌زراندووه‌و موچه‌كانیان بۆ خۆی وه‌رده‌گرێت بێئه‌وه‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه پێشتر سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كربێت و هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌یان هه‌بێت. له‌به‌رامبه‌ردا دادگا پاش سه‌یركردنی به‌ڵگه‌كان و وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، بڕیاریدا به‌گوێره‌ی ماده‌ی 320 له‌یاسای سزادان، ئه‌و كاره به‌تاوان دابنێت و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 182و 149و 254ش به‌شێوه‌ی غیابی سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی "الإخباریە"
