ئه‌نبار .. له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا 25 چه‌كداری داعش كوژران و له هێرشێكی چه‌كداریشدا 15 سه‌رباز بوونه قوربانی
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه له ئاكامی هه‌ڵمه‌تێكی تیپی یه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێرا له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له پارێزگای ئه‌نبار 25 چه‌كداری ئه‌م رێكخراوه كوژران و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند كه له هێرشێكی چه‌كداریدا كه سه‌ربازگه‌یه‌كی له باكووری تكریت كرده ئامانج 15 سه‌رباز بوونه قوربانی .
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌ك له سه‌ر هێلی خێرای نێوان قه‌زای شه‌رگات و شاری موسڵ له نزیك ناوچه‌ی عه‌ین جه‌حش باكووری شاری تكریت ، له ئاكامدا 10 سه‌رباز كوژران و 5ی دیكه بریندار بوون.
