20 پەرلمانتار لەكۆی 40 پەرلمانتاری لیستی ئەحرار دەستیان لەكار كێشایەوە

20 پەرلمانتار لەكۆی 40 پەرلمانتاری لیستی ئەحرار دەستیان لەكار كێشایەوە
لەدوای دەرچوونی بەیاننامەیەك لەلایەن سەرۆكی تەیاری سەدڕیەوە، 20 پەرلمانتار دەستیان لەكار كێشایەوە.

یوسف حەجیم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی ئەحرار لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆكی رەوتی سەدر بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە وتێدا ئاماژەی بەوە كرد كە دەست لەكاری سیاسی دەكێشێتەوە وداوای كرد كە سەرجەم ئەو پەرلمانتار و وەزیرانەی كە سەر بەلیستەكەین، دەست لەكار بكێشینەوە ومن وەكو پەرلمانتاریكی لیستی ئەحرار ئەمرۆ دەستم لەكار كێشایەوە و لەكۆبونەوەكانی پەرلمانبەشداری ناكەم و لەچاوەڕوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانم بۆ ئەوەی لەسەر دەست لەكار كێشانەوەكەم ڕەزامەندی بەفەرموون.

جێگای باسە، پێش بە 73 رۆژ لەوادەی ئەنجام دانی هەڵبژاردن لەعێراق سەرۆكی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدڕ، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژەی بەوە كرد كە سەرجەم نوسینگەكانی دادەخات ودەست لەكار سیاسی دەكێشێتەوە وناهێڵیت گەندەڵی ناوی حزبەكەی پیس بكات و بەهۆی ئەو بەیاننامەوە تا ئێستا 20 پەرلمانتار لەلیستی ئەحراری ڕەوتی سەدر، لەكۆی 40 پەرلمانتار دەستیان لەكار كێشایەوە. جگە لە بەرپرسانی ئیدارەی شارەكان و ئەمەش خۆی بەخۆی كێشەیەكی سیاسی گەورە لەنێو گۆڕەپانی سیاسی ئەمرۆ عێراقدا دروست دەكات.
Top