به‌غدا هه‌رێم به 11 ملیارد دۆلار قه‌رز تۆمه‌تبار ده‌كات
له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، حكومه‌تی عێراق داوای 11 ملیارد دۆلار له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چونكه له پڕۆژه یاسای ساڵی 2013 هه‌رێمى كوردستان رازی بووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات و پاره‌كه‌شی بچێته سه‌ر داهاتی عێراق، به‌ڵام رۆژانه 23 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه.
ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (باس‌نیوز) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌غدا داوای ئه‌و 11 ملیاردهیان كردوه، گوتیشی: ’ئێمه پاره‌ی به‌غدا قه‌رزارنین، به‌ڵكو ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان قسه ده‌كه‌ن، ئه‌وان پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌داوه، ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌درێتێ چۆن رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بكه‌ن’.
ره‌شید تاهیر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه به‌غدا قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستانه، گوتیشی: ئێمه به نوسراوی فه‌رمی و به به‌ڵگه به به‌غدامان راگه‌یاندوه كه 27 تریلیۆن دیناری ئێمه قه‌رزارن’.
به پێی زانیاریه رۆژنامه‌وانیه‌كان یه‌كێك له هۆكاره‌كانى نه‌ناردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی فشار له سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروست بكرێـت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و 11 ملیارد دۆلاره.
باس‌نیوز
