هێزەكانی ئەڵتونی سوات لەبەغداوە بەرەو دووز بەڕێكەوتن
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " ماوەی سێ ڕۆژە گروپە تیرۆریستییەكانی بەناو داعش توانیویان بەشێك لە شارەدێی سلێمان بەگ و گوندەكانی دەوربەی بكەنە ژێر دەستی خۆیانەوە و چەندین جاریش هێزەكانی سوپایی عێراقی هێرشیان كردەوەتە سەریان بەڵام هەوڵەكانیان بێ سودبوو.
ئاماژەی بەوەكرد: " هێزەكانی ئەڵتونی سوات لە شاری بەغداوە بۆ شارۆچكەی دووز و شارەدێی سلێمان بەگ بەڕێكەوتوون بۆ ئەوەی ئەو تیرۆریستانەی لەو ناوچەیەدا خۆیان حەشارداوە، بەیەكجاری پاكیان بكەنەوە و دوای ئەوەش هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە شارۆچكەی دووز خورماتوو ئەنجام دەدەن.
ئەوەیشی گوت: " لە بەر زۆری ئەو هێزە نەتوانراوە زانیاری تەواو وەربگرین لە بارەی ڕێژەی ئەو هێزەی كە بەرو شارۆچكەی دووز بەڕێكەوتوون، بەڵام تەنها ئەوەندەمان بەردەست كەوتووە چەكی جۆراوجۆریان لەگەڵ خۆیان هێناوە.
