موقتەدا سەدر هەڵوەشاندنەوەی رەوتە سیاسییەكەی راگەیاند

 موقتەدا سەدر هەڵوەشاندنەوەی رەوتە سیاسییەكەی راگەیاند
موقتەدا سەدر، سەرۆكی‌ رەوتی‌ سەدر، لە بەیاننامەیەكدا، بڕیاریدا‌ بە داخستنی‌ هەموو نووسینگەكانی‌ سەر بە رەوتەكەی‌ دا و هۆكارەكەشی‌ بۆ گەندەڵی‌ دەگەڕێنێتەوە.

موقتەدا سەدر، لە بەیاننامەكەیدا روونیكردۆتەوە كە لە پێناو پاراستنی‌ ناوبانگی‌ بنەماڵەی‌ سەدر، و كۆتاییهێنان بەهەموو گەندڵییەك، ئێمە وەك ‌نووسینگەی‌ شەهید سەدر لە ناوەوەو‌ دەرەوەی عێراق، بڕیارماندا بە داخستنی‌ سەرجەم نووسینگەكانمان .هەرلەبەیاننامەكەدا سەدر هۆكاری بڕیارەكەی بۆ كۆتاییهێنان بە نەهامەتییەكانی‌ گەل و دەربازبوون لە سیاسەت و سیاسییەكان گەڕاندەوە و تەئكیدیشی كردەوە كە بۆ هیچ كەسێك‌ نییە نوێنەرایەتییان بكات و بە ناوی رەوتی سەدرەوە لێدوان بدات .

هەر لەو بەیاننامەیەدا، موقتەدا سەدر رایدەگەیەنێت كە بەهیچ شێوەیەك لەمەودوا دەست وەرناداتە‌ كاروباری‌ سیاسی، هەروەك هیچ پۆستێك لە ناو حكومەت و دەرەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران وەرناگرێت.

Top