دوای هێرشە سەربازییەکان مالیكی خۆی گەیشتە پارێزگای ئەنبار

دوای هێرشە سەربازییەکان مالیكی خۆی گەیشتە پارێزگای ئەنبار
نیوەرۆی ئەمرۆ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری بەشێك لە وەزیر و بەرپرسە باڵاكانی حكوومەتەكەی گەیشتە پارێزگای ئەنبار و بریارە لە گەڵ پارێزگار و بەرپرسان و بەرێوەبەر و بەپرسە ئەمنیەكانی ناوچەكە كۆببێتەوە.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵی نیوەرۆی ئەمرۆ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگاری ئەنبار و ژمارەیەك لە وەزیر و بەپرسە باڵاكانیشی لە گەڵدایە.

بە پێی هەواڵەكان، بریارە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەو سەردانەیدا سەبارەت بە رەوشی ئەمنی ناوچەكە، لە گەڵ پارێزگاری ئەنبار و بەرێوەبەری دەزگا حكوومی و ئەمنییەكان كۆ ببیتەوە.

سەردانەكەی سەرۆكی وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگای ئەنبار دوای ئەوە دێت، لە 21ی كانوونی دووەمی ساڵی 2013ەوە هەڵمەتێكی سەربازیی فراوان بە مەبەستی ڕاوەدوونان و دەستگیركردنی چەكدارەكانی داعش لە پارێزگاكە دەست پێكردووە.

بەم هۆیەشەوە شەورپێكدادان بە بەردەوامی لە ناوچەكە روودەدات و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش و هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی سڤیل كوژراون و بەشێكی زۆریش لە هاووڵاتیان ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بوون.
Top