مالیكی دەیەوێ ئالۆزییەكانی ئەنبار بگوازێتەوە هەریچمی كوردستان
نەسرین ئەنوەر هەروەها وتی: مالیكی كار دەكات كۆی دۆخی سیاسیی و ئەمنی لە عێراق بە شێوەیەك خراپ بێت تا ئەوكاتەی دڵنیا دەبێ لەوەی بۆ جارێكی تر دەبێتەوە سەرۆكی حكوومەتی عێراق.
وتیشی، مەبەست لە ئالۆزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەیە مالیكی دەیەوێ ئالۆزیەكانی ئەنبار و فەلوجەو چەند ناوچەیەكی تر بگوازرێتەوە هەرێمی كوردستان.
