ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراو تەقیەوە و ژمارەیەك قوربانی لێدەكەوێتەوە
سەرچاوەكە بەشەفەق نیوزی راگەیاند : ئەمڕۆبەیانی ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراو لەسەر ڕێگەیەك لەناوچەی دەركەزلیە لەڕۆژهەڵاتی موسل تەقیەوە ئەمەش لەكاتی دەورەیەكی سوپای عێراقی بووە ، تەقینەوەكە بووە هۆی كوژران و بریندار بوونی ژمارەیەك كەس كەنەزانراوە تاكو ئێستا ژمارەیان چەندە .
ئاماژەی بەوەش كرد " لەكۆتاییەكانی شەوی ڕابردوولەهێرشێكی چەكدارانی نەناسراو لە(حەی موسەنا) لەڕۆژهەڵاتی موسل چەكی سووكیان بەكارهێناوە لەهێرشەكەدا و دووكەس كوژران لەئێستادا ناوچەكە كۆنتڕۆڵ كراوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكان .
