لە ماوەی سێ مانگدا ٨٠٠ ئەندامی داعش لە عێراق کوژراون

لە ماوەی سێ مانگدا ٨٠٠ ئەندامی داعش لە عێراق کوژراون
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس ئاشکرای دەکات، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، لە ھەڵمەتە جۆراوجۆرەکانی ھێزە ئەمنییەکان، لە چەند ناوچەیەکی عێراق، ٨٠٠ئەندامی داعش کوژراون کە زیاتر لە ٣٠٠کەسیان خەڵکی دەرەوەی عێراقن.



بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی میدیای عێراقی کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمنییەوە بڵاویکردۆتەوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لەلایەن ھێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە لە ناوچەکانی ئەنبار، سەلاحەدین، بابل، زنجیرە چیاکانی حەمرین لە دیالە، نەینەوا و پشتێنەی بەغدا، ٨٠٠چەکداری سەر بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام"(داعش) کوژراون.



ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاشکراشی کردووە، کە لەو ژمارەیە، زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان بە رەگەز عەرەبی خەڵکی وڵاتە عەرەبییەکان بوون.
Top