ئهمڕۆ دانوستانەکان لەبارەی بودجە دەستپێدەکاتەوە
موحسین سەعدون جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: لیژنەیەک لە ھەموو کوتلە کوردییەکان پێکھاتووە بۆگفتوگۆکردن لە گەڵ لایەنەکانی دیکە سەبارەت بەکێشەکانی بودجەی گشتی ئەمساڵی عێراق.
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند: ھەفتەی رابردوو گفتوگۆیان لە گەڵ لایەنەکان دەست پێکردووە، بەڵام نەگیشتنە ھیچ رێککەوتنێک و دواخرا بۆ ئەم ھەفتەیە.
موحسین سەعدون گوتیشی: بڕیارە ئهمڕۆ رۆژی سێشەممە دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن لە گەڵ کوتلەکانی دیکە .
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ عێراق چەند سزایەک بۆ ھەرێمی کوردستان دانراوە، لەوانە پێویستە ھەرێم رۆژانە 400ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە بکات، بەپێچەوانەوە بەشە بودجەی ھەرێم دەبردرێت.
