ئەنبار 35 چەكداری داعش كوژران

 ئەنبار 35 چەكداری داعش كوژران
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند لە هەڵمەتێكی سەربازیی دا لە ئەنبار دەیان چەكداری داعش كوژران و برینداربوون و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند سوپای عێراق بە هاوكاریی دەزگای دژە تیرۆر، هێزەكانی سەحوە، پۆلیس، 35 كەس لە چەكدارانی رێكخراوی داعش كوشتووە و دەستیشی بە سەر چەك و چەند ئوتۆمبێلێكی ئەو رێكخراوەدا گیراوە.

زیاتر لە مانگێكە لە پارێزگای ئەنبار، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان چەكدارانی عەشایر و هێزی داعش لەگەڵ سوپای عێراق، رەوش لەو ناوچەیە زۆر نا ئارامە و رۆژانە شەڕ و پێكدادان روودەدات.
Top