هاوپەیمانی نیشتمانی: ئێمە دژی بڕگەی 38ی یاسای خانەنشینی یەكگرتووین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی نیشتمانی، مەحەممەد هەنداوی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەكۆی دەنگ پرۆژە یاسایی خانەنشینی یەكگرتووی پەسەند كرد. ئێمە وەك هاوپەیمانی نیشتمانی دژی ئەو یاساییە نین، بەڵكو دژی یەك بڕگەین لەیاساكە كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا نیە. ئەویش بڕگەی 38ی یاسای خانەنشینی یەكگرتووە كە تایبەت بەتایبەت مەندیەكانی بەرپرسانی باڵای حكومەتە وەكو پەرلمانتاران وڕاوێژكاران و وەزیرەكان و چەند بەرپرسیكی باڵای دیكە كە لەحكوومەتی عێراقی كار دەكەن.
مەحەممەد هەنداوی، گوتی: ئێمە ڕامان هاوشیەوە ڕای مەرجەعیەتی ئاینیی شیعەیە كە دوێنی هەینی لەنوێژی كەربەلا داوایان كرد كە ئەو بڕگەیە جێبەجێ نەكرێت و لەپرۆژەكە لا بدرێت چونكە هاووڵاتی زیاتر لە 30 ساڵ كار دەكات دواتر بەبڕیكی موچەی كەم خانەنشین دەكرێت و بەرپرسان تەنها چوار ساڵ كار دەكەن و بڕیكی زۆر لەموچەیان بۆ خانەنشینی سەرف دەكرێت و ئەوە دژی دەستوری عێراقیە و بۆ دەستور وپیشیلكاریە.
