4200 ژنی عێراقی لە زیندانەکان رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە
رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا، کە ئەمرۆ پێنجشەممە 6.2.2014 بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، "ئەو ئافرەتانە رووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لە ژێر دادگاییکردنێکی لاواز، کە پشت بە دانپێدانانێکی بە زۆر دەبەستێت".
هەروەها لە راگەیەندراوەکەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی هاتووە، "زۆربەی ئەو ئافرەتانە تەمەنیان نزیکەی 27 ساڵە و بۆ ماوی چەندین مانگ یان ساڵ دەستبەسەردەبن و رووبەڕووی لێدان و هەڵواسین لە قاچەوە (فەلاقە)، لێدان بە کارەبا و دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە، بە مەبەستی پێدانی زانیاری سەبارەت بە کەسوکاریان نەک سەبارەت بە تێوەگلاویی خۆیان لە تۆمەتەکان".
رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دووپاتی کردووەتەوە، کە "زۆربەی ئەو دەستگیرکراوانە، کە ژمارەیان 4200 ئافرەتە و لە بنکەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریدان".
رووداو
