پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق دەگەڕێندرێتەوە حكوومەت
دكتۆر خێروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی كورتهێنان لە بوودجەی عێراق و ئەو كەموكوڕییانەی لە پرۆژەكە هەیە و زۆرینەی فراكسۆنەكانی ناو پەرلەمانی عێراقیش تێبینانیان لەسەر هەیە چاوەڕوان دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بگەڕێندرێتەوە حكوومەت.
راشیگەیاند: پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە بەم شێوەیەی ئێستا ئەستەمە و ئابووری عێراق دووچاری گرفتێكی گەورەتر لەوەی ئێستە هەیە دەكات، هاوكات لەناو سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش كۆدەنگییەك هاتۆتە ئاراوە بەوەی بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكانی پرۆژە یاسای بوودجە بگەرێندرێتەوە حكوومەت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوو بە فەرمی حكوومەت داوای گەڕانەوەی پرۆژەكە لە پەرلەمان بكات بۆ حكوومەت.
