پەرلەمانی عێراق 40 مادەی پڕۆژەیاسای خانەنشینی پەسەند دەكات

 پەرلەمانی عێراق 40 مادەی پڕۆژەیاسای خانەنشینی پەسەند دەكات
پەرلەمانی عێراق 40 مادەی لە پڕۆژەیاسای خانەنشینی پەسەند کردن و تەنیا 3 مادە ماون پەسەند بکرێن.

نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە نێو دانیشتنی پەرلەمانەوە راگەیاند، تاوەکو ئێستا لەکۆی 43 مادە 40 مادە لە پڕۆژەیاسای خانەنشینی یەکگرتوو پەسەندکراون و تەنیا 3 مادە ماون پەسەند بکرێن.

بڕیاربوو لە دانیشتنی پێش نیوڕۆی ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینی یەكگرتوو بدرێت، بەڵام لایەنە شیعییەكان لە نێوخۆیاندا لەسەر پڕۆژەكە ناكۆك بوون، بۆیە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەشێوەیەكی كاتی دانیشتنەكەی هەڵگرت.

پێشتر سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان راگەیاندبوو، كێشەكە بە پلەیەك لە نێوان حەیدەر عەبادی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان و ئەمیر كەنانی، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی و پەرلەمانتاری ئەحرارەی سەر بە سەدر دایە و تاوەكو ئێستاش كێشەكە چارەسەر نەكراوە، بەهۆیەوە دانیشتنی پەرلەمان پەكخراوە.











رووداو
Top