وه‌زیری نه‌وتی عێراق: رێژی ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رز بۆته‌وه
دوێنێش لعێبی ئاشكرای كرد، عێراق هه‌وڵ ده‌دات داهاتی ساڵانه‌ی فرۆشتنی نه‌وت بگه‌یه‌نێته 200 ملیار دۆلار، بۆیه به دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی دیمه‌ی نه‌وتی له میسان یه‌ده‌گه‌كه‌ی بۆ زیاتر له سێ ملیار به‌رز بۆته‌وه.
پێشتریش حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، له كۆتایی مانگی دوازده‌ی ساڵی رابردوو، رایگه‌یاندبوو، عێراق پلانی هه‌یه تاكو ساڵی 2015 به‌رهه‌می نه‌وتی بۆ چوار ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رز بكاته‌وه، وتیشی، له ئێستادا گه‌یشتۆته زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
