سوپای عیراق ئازادكردنی رومادی راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ 2ی شوباتی 2014 وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوپا و هێزه‌كانی پۆلیس و خێڵه‌كان، له هه‌ڵمه‌تێكدا كه له دوێنێوه ده‌ستی پێكردووه دواهه‌مین مۆڵگه‌ی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش)یان له شاری رومادی رزگاركردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "هێزه چه‌كداره‌كانمان به پشتیوانی راسته‌وخۆی هێزی ئاسمانی و به هاوكاری ئه‌ندام و شێخی خیڵه‌كانی ئه‌نبار و پۆلیسی ناوخۆیی چه‌ندین پرۆسه‌ی سه‌ربازی وردیان له شاری رومادی ئه‌نجام داوه و ئه‌مڕۆ توانیویانه له ناوچه‌ی یاریگای رومادی زیاتر له 50 تیرۆریستی سه‌ر به داعش بكوژن و 135 بۆمبی چێنراو پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و حه‌وت ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو تێكبشكێنن".
هاوكات له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌لایه‌ن په‌یجێكه‌وه كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) ناسراوه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و له جریوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "دوای شكستهێنانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێیان، فڕۆكه‌كانی دوژمن ده‌ستیان كرده‌وه به بۆردوومانكردنی گه‌ڕه‌كی یاریگا له رومادی".
خه‌ندان
