بەبریاری مالیکی سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكان بە یەكجاری دوور خرایەوە
داواشی لە سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد هەڵوێستیان هەبێت لەسەر لادانی لە كارەكەی، بەو پێیەی پێشتر هیچ تۆمەتێكی ئاڕاستە نەكراوە و هیچ لیژنەیەكی لەسەر پێك نەهاتووە. دوای لابردنی عەلی قادریش مازن عەبدلقادر وەك سەرۆكی نوێی كۆمسێۆنی هەڵبژاردنەكان لەهەرێمی كوردستان دانرا , ناوبراو پێشتر یاریدەدەری گشتی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بووە.
