چەند تەقینەوەیەک بەغدای هەژاند و 41 کوژرا و دەیان برینداری لێکەوتەوە
هاوکات سەرچاوەیەک پۆلیسی بەغدا رایگەیاند: لە گەرەکی شوعلەی بەغدا لە نێو بازاری ئەو گەرەکەدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقییەوە بەهۆیەوە 12هاووڵاتیکوژران و 14کەسی دیکەش بریندار بوون . هاوکات لە ناوچەی کەرادەی شاری بەغدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە تەقییەوە و بەهۆیەوەهاووڵاتی کوژران14هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون .
دواتر ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە بەشێکی دیکەی ناوچەی کەرادە تەقییەوە و ئەویش بووە هۆی کوژرانی2هاووڵاتی و بریندار بوونی 10 هاووڵاتی دیکە .
هاوکات لە باشووری رۆژئاوای باغدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە بەردەم حووسینییەکە تەقییەوە لە دەرنجامدا 4هاووڵاتی کوژران و11کەسی دیکەش بریندار بوون .بەپرسانی ئەمنی عێراق لەمباریەوە رایانگەیاند: لەدوای بەرفراونبوونی دەسەڵاتی قاعیدە لە شاری فەللوجە و رەمادی .کردەوە تیرۆریستییەکانی چەکدارانی قاعیدە لە عێراق زێدەتر بووە .
