محه‌مه‌د جەواد زه‌ریف: ئێران ئاماده‌یە بۆ بنبڕكردنی تیرۆر هاوكاری عێراق بکات
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جەواد زه‌ریف، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هۆشیار زێباری كرد و له‌كۆنگره‌یه‌كدا، هۆشیار زێباری خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ جاری دووەم ده‌ربڕی و روونیكرده‌وه، كه باس له‌دوایین ڕه‌وشی ئه‌نبا ر و رومادی وكوشتنی ئه‌و چوار كرێكاره ئێرانیه له‌دیاله كراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د جەواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌كۆنگره رۆژنامەوانیەکەدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران ئاماده‌یە بۆ هاوكاری عێراق له‌هه‌موو ڕوویەكه‌وه بۆ بنبڕ كردنی تیرۆر و پارێزگای ئه‌نبار و رومادی به‌تایبه‌تی. لە درێژەدا گوتی: ڕه‌وشی سووریا تاوتوێ كرا و جەخت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌سات وكاتی خۆیدا كرا و هەروەها چونێتی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی جنێف 2 كه بڕیاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا ئه‌نجام بدرێت.
شایه‌نی باسه بڕیار وایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاویی به نووری مالكی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق بكه‌وێت و چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكه‌ن.
ئەمە دووهەمین سەردانی محەممەد جەواد زەریف بۆ عێراقە کە لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە ئەنجامی داوە.
