چه‌كدارانى توندڕه‌وى بیانى به‌ پاسپۆرتى ساخته‌ دێنه‌ عێراقه‌وه‌

چه‌كدارانى توندڕه‌وى بیانى به‌ پاسپۆرتى ساخته‌ دێنه‌ عێراقه‌وه‌
داعش خۆى له‌ عێراق كۆده‌كاته‌وه‌

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێ زیاتر لە 200 چەكداری بیانی بۆ گەیاندنی یارمەتی بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق‌ و شام (داعش) گەیشتونەتە خاكی عێراق، هاوكات نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى ده‌كات كه‌ هەندێك له‌و چه‌كدارانه‌ بە پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبیەوە هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە.
سەمیر شوەیلی راوێژكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق به‌ ’روسیا ئەلیوم’ رایگەیاند زیاتر لە 200 چەكدار كە رەگەزنانەی پاكستانی‌ و ئەفغانی‌ و سعودییان هەیە بۆ یارمەتیكردنی چەكدارەكانی داعش لە پارێزگای ئەنبار، گەیشتوونەتە خاكی عێراق.
هاوكات نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ’هەندێك لەتیرۆریستان بە پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبیەوە هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە.
گوتیشى ’دانیشتووانی ئەنبار بەهەموو شێوەیەك بەرەنگاری رێكخراوی قاعیدە دەبنەوە و شەڕیان لەدژ دەكەن و داوایان لەسوپای عیراق كردووە لەو شەڕەدا یارمەتیان بدات’.
مالیكی جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هەندێك لە تیرۆریستان بە پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبیەوە هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە.








باسنیوز
Top