له یادی 93 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا خۆكوژێك هێرشی كرده‌سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای عیراق
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاند: ئه‌و خۆكوژه به ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه، خۆی كردووه به باره‌گای سریه‌ی دووی فه‌وجی یه‌كی لیوای 12ی سوپای عیراق.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و باره‌گایه‌ی سوپای عیراق ده‌كه‌وێته گونده‌كانی خۆرئاوای شاری كه‌ركوك و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز برینداربوون.
جگه‌له و زیانه گیانییه، زیانێكی ماددی زۆر به‌ر ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتووه‌و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 6ی كانوون، یادی 93 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عیراقه، له‌كاتێكدا ئه‌و سوپایه سه‌رقاڵه به‌وه‌ی شاری فه‌لوجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئه‌نبار له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش بسه‌نێته‌وه.
سوپای عیراق له هێزی وشكانی و ده‌ریایی و ئاسمانی پێكدێت، مێژووی دامه‌رزاندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی 6/1/1921، دامه‌رزاندنی یه‌كه‌م فه‌وجی هێزه‌كانی سوپای عیراقیش به‌ناوی (ئیمام مو‌سا كازم) بووه و له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌فسه‌ره عیراقییانه دامه‌زراوه كه له سوپای عوسمانی‌دا كاریان كردووه.
دامه‌زراندنه‌كه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه به‌ریتانیا له‌عیراق باڵاده‌ست بووه‌و ئه‌فه‌سه‌رانی كوردیش رۆڵیان له دامه‌زراندنیدا هه‌بووه.
له 6ی كانونی دووه‌می ساڵی 1921دا به‌هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری كورد‌و عه‌ره‌ب، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌ماڵی عه‌بدولقادر پاشا كه نزیك بووه له‌ڕووباری دیجله له‌به‌غدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق جه‌عفه‌ر پاشا عه‌سكه‌ری كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه‌و خه‌ڵكی گوندی عه‌سكه‌ری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌شاری كه‌ركوك بووه په‌یوه‌ندیكردووه به‌دامه‌زراندنی سوپای عیراقه‌وه كه دامه‌زرێنه‌رانیشی له 14 ئه‌فسه‌ر پێكهاتبونو هه‌شتیان كورد بوون له‌وانه‌ش (جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، عه‌قید حه‌مید ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، رائید سه‌عید محه‌مه‌د بریكاری فه‌رمانده، رائید به‌كر سدقی عه‌سكه‌ری بریكاری فه‌رمانده، رائید تۆفیق وه‌هبی به‌گ فه‌رمانده‌ی كۆلێژی سه‌ربازی، رائید عه‌بدولڕه‌زاق حیلمی، نه‌قیب حه‌سه‌ن حسێن عه‌سكه‌ری و نه‌قیب محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ)، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین فه‌وجی پیاده‌ش له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د ئه‌مین غه‌فوره‌وه پێكهێنراوه.
خه‌ندان
