شاكر ده‌راجی: نەبوونی ئامێری دۆزینه‌وه‌ی تهقهمەنی لای هێزە ئەمنییەکان تەقینەوەکانی زیاتر کردووە
شاكر ده‌راجی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: \"كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان ڕۆژ به‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه هاووڵاتیان ده‌ڕۆن بۆ به‌شداری كردن له‌مه‌ڕاسیمی ئیمامی حوسێن وگروپه تیرۆریستیه‌كان پلانی نوێیان بۆ ئه‌نجام دانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به‌هاووڵاتیان داناوه\"".
هەروەها گوتی: هێزه ئه‌منیه‌كان ئامێری تایبه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نیان نیه بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ بنبڕكردنی تیرۆریستان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌م كات وساته‌دا كه هاووڵاتیان به‌پیاده بۆ كه‌ربه‌لا ده‌ڕۆن.
ڕوونیشیكرده‌وه: گروپه تیرۆریستیه‌كان پلانێكی نوێیان بۆ ته‌قاندنی بۆمبی چێندراو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وته‌قاندنی مووشه‌ك وته‌قه‌مه‌نی جواروجۆر داناوه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هاووڵاتیان بۆ به‌شداری كردن له‌مه‌ڕاسیمی ئیمامی حوسین له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراقه‌وه ڕوویان كردۆته شاری كه‌ربه‌لا وبه‌ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ڕێگایدا ئه‌نجام دراوه."
