لەماوەی دە ساڵدا 280 ڕۆژنامه‌وان له عێراق بوونه‌ته قوربانی
به‌پێی دوایین ئاماره‌کان له سه‌ره‌تای ساڵی 2003ی زایینی تا ئێستا 276 ڕۆژنامه‌وان له عێراق کوژراون و به ئه‌ژماردنی 4 ڕۆژنامه‌وانی کوژراو له هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ئاماره ده‌گاته 280 که‌س. له ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌کانی پشتگری له ڕۆژنامه‌وانانی عێراقی، مووسڵ مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌وانانه و به دوای ڕووخانی سه‌دام حسێن له‌و وڵاته تا ئێستا 48 ڕۆژنامه‌وان له مووسڵ کوژراون.
نورس نه‌عیمی ته‌مه‌ن 19 ساڵان وه‌ک دوایین ڕۆژنامه‌وانی کوژراوی عێراقی نیوه‌کانی مانگی دیسێمبێری 2013 له به‌رانبه‌ر ماڵه‌که‌ی خۆی له مووسڵ بووه قوربانی.ئێوارەی دوێنی ئەسیل نوجیفی پاریزگاری موسڵ دەستگیرکردنی بکوژی رۆژنامەنووس نورسی نه‌عیمی لە ریگای ماڵپەری خۆی لە فەیسبووک ئاشکراکرد.
