زیاتر لە هەزار هاووڵاتی مەسیحی لە عێراق كوژراون

زیاتر لە هەزار هاووڵاتی مەسیحی لە عێراق كوژراون
بە پێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە دوای ساڵی 2003ـەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار هاووڵاتی مەسیحی كوژراون.
وەك لە زانیارییەكان ئەوە ئاشكرا كراون، ژمارەیەك لەو هاووڵاتیانە بە هۆی كردەوەی تیرۆریستی بۆنەتە قوربانی و بەشێكیان لەلایەن كەسانی نەناسراو و گرووپە تیرۆریستیەكان تیرۆر كراون.
لای خۆیەوە دیندار دۆسكی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: لە دوای ساڵی 2003ـەوە شەپۆڵێكی توندوتیژی رووی لە هاوولاتیانی مەسیحی لە عێراق كرد، زیاتر لە 40 كەسیش ئاوارەی نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش بوونە، بەشێكی زۆر لەوانە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێ بوونە.
Top