پەرلەمانتارێك: خراپی بارودۆخی ئەمنی بۆ فرۆشتنی پۆستە ئەمنیەكان دەگەڕێتەوە

پەرلەمانتارێك: خراپی بارودۆخی ئەمنی بۆ فرۆشتنی پۆستە ئەمنیەكان دەگەڕێتەوە
رۆژ بەدوای رۆژ كردەوە تیرۆریستیەكان ڕوو لەزیاد بوون دەكات وهێزە ئەمنیەكانیش ناتوانن كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكەن وپەرلەمانتارێكی كوتلەی ئەحراری سەر بە تەیار سەدڕ پێی وایە كە خراپ بوونی بارودۆخی ئەمنی عێراق وئەنجام دانی كردەوەی تیرۆریستی یەكجار زۆر بۆ فرۆشتنی پۆستە ئەمنیەكان دەگڕێنێتەوە.


مەنسوڕ تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی ئەحراری سەر بەتەیاری سەدڕی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: خراپ بوونی بارودۆخی ئەمنی هۆكاری سەرەكی بۆ فەرماندەی هێزە چەكدارەكان دەگەڕێتەوە كە ناتوانێت پلانیكی ئەمنی توكمە دابنێت بۆ بنبڕ كردنی تیرۆریستان كەلەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ڕۆژ بەدوای رۆژ زیاتر دەكەن وهەروەها چەند فەرماندەیەكی هێزە ئەمنیەكان پۆستی ئەمنی دەفرۆشن بەچەند ئەفسەرێكی ناشارەزا كە هیچ شاڕەزاییەكیان لەبواری ئەمنی نیە تەنها بەپارە هاتوون بۆ ئەو پۆستە.

وتیشی: هەروەها فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق نووری مالیكی هەر كەسێك بۆ پۆستیكی ئەمنی پایە بەرز دابنێت ئەوە لەڕێگای حیزبەكەیەوە دەبێت وئەگەر بێتوو ئەو كەسە هیچ شارەزایەكی نەبێت ئاساییە وكار ناكان لەسەر هێنانی كەسانی شاڕەزا لەو بوارە بۆ ئەوەی پلانێكی توكمە دابنین بۆ كەم كردنەوەی كردەوە تیرۆریستیەكان لەعێراق كە رۆژانە زیاتر لە دە تەقینەوە ئەنجام دەدرێت بەبێ ئەوەی هێزە ئەمنیەكان بتوانن یەك گروپی تیرۆریستی دەستگیر بكەن.

شایەنی باسە: بارودۆخی ئەمنی بەغدا وپارێزگاكانی دیكەی عێراق شڵەژاوە وپێویستە لەسەر هێزە ئەمنیەكان كار بكەن بۆ كەم كردنەوەی تیرۆریستان نەك بەتەنها كار بكەن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.
Top